کۆمپانیای DNO پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیل لە باشیک دەکڕێتەوە
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نەوت و گازی دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، 32%ی پشکی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلیان لە ناوچەی مۆڵەتی باشیک لە هەرێمی کوردستان کڕیوەتەوە، بەوەش پشکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بووەته 64% و بۆ دوو هێنده زیادیكردووه، لەگەڵ 80%ی پارەدارکردن، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەروەها کۆمپانیای دی ئێن ئۆ پلان دادەڕێژێت بۆ بەردەوامی پڕۆگرامی بەدواداگەڕان و هەڵسەنگاندنی مۆڵەتەکە، بهمهش ئهمساڵ خێراتر لە بلۆکەکانی بەرهەمهێنان، دەستدەکەن بهكاركردن دەكەن، كه كۆمپانیاكه خاوەنداری رەهای بلۆکەکانی تاوکێ، باشیقە و فیشخابوور دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاند، بە رێژەی جیاواز لە چەندین ناوچەی "باشیک دوو" نەوتیان دۆزیوەتەوەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2020 کارکردنیان لە بیرێکی بەدواداگەڕان لە ناوچەی زەرتک تەواوکردووە کە 15 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی بیری بەدوداگەڕانی باشیکەوە دوورە.