ئهلفا بێت به پێش ئهپڵ دهكهوێت
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای ئەلفابێت کە سەر بە گەورە کۆمپانیای گووگڵە، بەهۆی زیادبوونی داهاتەکانی بە پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوەو بهپڕ داهاتترین كۆمپانیا دادهنرێت له سهر ئاستی جیهاندا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پشکی کۆمپانیای ئەلفابێت لە کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو بەکاتی ئەمریکا، بە رێژەی لە سەدا سفرو پۆینت ٢٩ بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوه، بەجۆرێك کە داهاتی گشتی گهیشتووهته 503 ملیار دۆلار.
لەلایەکی دیکەوە پشکی کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی لە سەدا ٢ پۆینت یهك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوهو داهاتەکەی بووەته 496 ملیار دۆلار.
بەمشێوەیەش کۆمپانیای ئەلفابێت، کە دامەزراوەی سەرەکی گوگڵە، دوای ئەوەی لە دووی شوباتی رابردوو بۆ یەك رۆژ پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە لە ئێستادا دیسانەوە بە پێش کۆمپانیای ئەپڵ کەوتەوە.