عوسمان دێمبلی به لێدوانێك دڵی هانده‌رانی پاریس خۆش ده‌كات
عوسمان دێمبێلێ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پاریس سانجێرمان به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، ده‌شڵێت: مێسی بلیمه‌تی تۆپی پێیه.
پێش ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، عوسمان دێمبێلێ به لێدوانێك هانده‌رانی بارسێلۆنا دڵته‌نگ ده‌كات و ده‌ڵێت: زۆر زه‌حمه‌ته بارسێلۆنا هه‌مان سیناریۆی ریمۆنتادا و سه‌ركه‌وتن له دژی پاریس سانجێرمان دووباره بكاته‌وه كه ئێستا یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپا.
عوسمان دێمبێلی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێستا پاریس یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان، ده‌شڵێت: كاتێك بارسێلۆنا ریمۆنتادای به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان كرد ئه‌وكات من له دۆرتمۆند بووم، زه‌حمه‌ته ئه‌م مێژووییه به‌مجۆره خۆی دووباره بكاته‌وه، چونكه ئه‌وكات بارسێلۆنا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره بوو له‌وانه (نێیمار و ئێنیێستا) كه هاوشانی لیۆ مێسی هه‌موو كارێكی گه‌وره‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرا.
دێمبلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دڵخۆشه ئێستا له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه زۆرباشتره ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌ی كه له یانه‌ی دۆرتمۆند یاری ده‌كرد.
هێرشبه‌ره لاوه فه‌ره‌نسییه‌كه له باره‌ی لیۆنێل مێسی گوتی: لیۆ بلیمه‌ته، ئه‌و باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه، بۆ من جێگه‌ی شانازییه هاوشانی لیۆ یاری ده‌كه‌م، له‌وكاته‌ی منداڵبووم زۆر به لیۆ سه‌رسام بووم، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی هێز و به‌خشینی وزه‌ی منه.
دێمبلی گوتیشی: ئه‌وكاته‌ی من منداڵبووم هه‌ر هانده‌ری بارسێلۆنا بووم، ئێستا له خۆشترین ساته‌كانی ژیانم دام كه له بارسێلۆنا یاری ده‌كه‌م و مێسی له ته‌نیشت خۆم ده‌بینم، مێسی یاریزانێكه هه‌رگیز له مێژووی تۆپی پێ دووباره نابێته‌وه.