تێچووی دادگاییكردن له‌سه‌ر دزینی "نه‌عل"ێك گه‌یشته (6) هه‌زار دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی دادگا له شاری سه‌قلییه‌ی ئیتاڵیا، (8) ساڵی خه‌ریكی دادگاییكردنی ژنێك بووه، كه تۆمه‌تباركراوه به دزینی "نه‌عل"ێك، كه نرخه‌كه‌ی ته‌نیا (24) دۆلاره و تێچووی سكاڵاكه‌ش هه‌زاران دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15ی شوبات/ فیبرایه‌ری 2021) بڵاویكرده‌وه، دادگای شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا ئه‌ركی ئه‌و دادگاییكردنه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه نزیكه‌ی (6) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێچووه‌كه‌ی بووه و دانیشتنه‌كانی دادگا له ماوه‌ی (8) ساڵدا (10) دانیشتنی بۆ ته‌رخانكردووه.
به نیازی دزینی نه‌عل نه‌بووه، دایكێكی (32) ساڵه‌یه، فێری دزین بووه له فرۆشگا‌كان، به‌ڵام له مانگی (ئایاری 2013)، ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه روویدا، له‌بیری چووبوو كارته‌كه له نه‌عله‌كه لێبكاته‌وه، كاتێك ویستوویه‌تی له فرۆشگاكه‌ی شاری پالێرمۆ بچێته ده‌ره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یان راگرتووه، به گریانه‌وه پاره‌ی نه‌عله‌كی داوه، به‌ڵام خاوه‌نی فرۆشگاكه رێگه‌ی نه‌داوه ژنه‌كه بڕوات و په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌و كه‌یسه بوو، كه ماوه‌ی (8) ساڵی خایاند.
له دانیشتنی پێداچوونه‌وه‌ی دادگاییكردنه، ژنه‌كه توانی بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت، كه له حكومی یه‌كه‌میدا ماوه‌ی چه‌ند مانگێك زیندانی كراوه و (60) دۆلاری وه‌ك سزای پێبژاردن داوه.
ماورۆ باراكۆ، پارێزه‌ری ئه‌و ژنه، كه حكومه‌ت له‌به‌ر بێده‌رامه‌تی بۆی دابینكردووه، گوتی: "سیسته‌می دادگا له كه‌یسی وا بچووك، وه‌حشیگه‌رییانه و نا عه‌قلانی به‌دواداچوون ده‌كات".
دادگای سه‌قلییه، زۆر كه‌یسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی پێبكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و شاره به مافیای "كوسا نۆسترا" به‌ناوبانگه.
مافیاكانی دوورگه‌ی سه‌قلییه ره‌گ و ریشه‌ی له‌و شاره داكوتاوه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له نێوان باكووری ئه‌فریقیا و باشووری ئیتاڵیا.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی