له عێراق پارێزگارێك به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به (4) ساڵ زیندانی حوكم درا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی ئاشكرای كرد، "عومه‌ر حومه‌یری"، پارێزگاری پێشووتری دیاله، به (4) ساڵ زیندانی حوكم درا، به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به سامان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر تاوانبار، دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، كه سزادراو پۆستی پارێزگاری دیاله‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و زیانێكی زۆری به سامان و به‌ژه‌وه‌ندی به‌و پارێزگایه گه‌یاندووه، كاتێك به شێوه‌ی راسته‌وخۆ پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردن و پلان و پشكنینی خاك و "كیسه"ی ئاوی دیاله‌ی داوه‌ته (2) كۆمپانیا، به بڕی زیاتر له (2) ملیار دیناری عێراقی، له‌كاتێكدا ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كه به كه‌متر له‌و بڕه‌یه كراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی روونیكرده‌وه، تاوانبار پڕۆژه‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی پلاندانان داوه‌ته ئه‌و (2) كۆمپانیایه، كه هۆكاری زیانگه‌یاندنی سامانی گشتییه و جیاوازی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (1.8) ملیار دیناره، كه ده‌كاته نزیكه‌ی ملیۆنێك و (260) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دادگای تایبه‌تمه‌ند به كه‌یسه‌كانی ده‌ستپاكی له كه‌رخ، دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی نوێنه‌رانی یاسایی پارێزگای دیاله و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ئه‌و پارێزگایه، دادگا گه‌یشته ئه‌نجام و تاوانبار به شێوه‌ی غیابی به پێی مادده‌ی (431)ی یاسای سزادانی عێراقی حوكمی به‌سه‌ردا سه‌پاند و بڕیاردراوه، سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی پارێزگاری پێشووتری دیاله ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی