هه‌واڵێكی خۆش بۆ ریال مه‌درید، كریستیانۆ ده‌بێته گۆڵكاری لالیگا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه بڵاو كرده‌وه، كاتێك رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای جیاوازی 4 گۆڵ له‌گه‌ڵ سوارێز، به‌ڵام كریستیانۆ ده‌توانێت ببێته گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Marca، كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه ڕاهاتووه له‌وه‌ی كه سووپه‌ر هاتریك تۆمار بكات، له 7 یاریدا توانیویه‌تی چوار گۆڵ تۆمار بكات.
سوارێز ئێستا به 37 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه، كریستیانۆش خاوه‌نی 33 گۆڵه، ته‌نیا یه‌ك یاریشیان له‌به‌رده‌م ماوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌م نازناوه‌كه، هه‌م گۆڵكاری خوله‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، كریستیانۆ ده‌توانێت نازناوی پێڵاوی زێڕینی تایبه‌ت به گۆڵكاری ئه‌ورووپا وه‌ربگرێت و ببێته گۆڵكاری لالیگا و پێش سوارێز بكه‌وێته‌وه، به مه‌رجێك ئه‌مرۆ هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه‌ی بارسا گۆڵ تۆمار نه‌كات.
كریستیانۆ له‌م وه‌رزه‌دا دوو جار سووپه‌ر هاتریكی تۆمار كردووه، له لالیگا له به‌رانبه‌ر سێلتا ڤیگۆ 4 گۆڵی تۆمار كرد، له چامپیۆنز لیگیش دیسان سووپه‌ر هاتریكی تۆمار كرد، جیا له‌وه‌یش كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه 5 گۆڵی له ئیسپانیۆل تۆمار كرد، ئه‌مه‌یش ترس ده‌خاته دڵی هه‌وادارانی كه‌ته‌لۆنیا و بۆ هانده‌رانی ریال مه‌دریدیش موژده‌یه‌كی خۆشه.
ئه‌مڕۆ له كات 6:00ـی ئێواره، دوو یاریی به‌رێوه ده‌چن: (دیپۆرتیڤۆ ـ ریال مه‌درید) و (گرنادا ـ بارسێلۆنا).