كۆشكی سپی: سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی ھێرشەكەی سەر ھەولێری ھەیە
K24 – ھەولێر:
كۆشكی سپی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا، تائێستا كاردەكەن لەسەر دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەی سەر ھەولێر كە، دوێنێ ئێوارە ئەنجامدرا.
جین ساكی، گوتهبێژی كۆشكی سپی ئەمڕۆ، سێشەممە رایگهیاند، "سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە"، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەین.
جەختیشیكردەوە لەوەی بەردەوامن لە پەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر.
ھەروەھا گوتیی: "وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی لە پەیوەندیدایە، بۆ لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشکەرانی سەر ھەولێر".
سەرچاوە "رۆیتەرز"