کاردانەوەکانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر.. "جۆو بایدن دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە"
K24 - مینیسۆتا
واشنتن به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه مووشەکییەکەی سەر هەولێر ده‌ستپێكردووه، ده‌یه‌وێت هێرشه‌كه بكاته خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرنگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و، دووباره‌بوونه‌وه‌شی مه‌حاڵ بێت.
باڵی سه‌ربازیی بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر، كه یه‌كێكه له‌و سێ بنكه سه‌ربازییه ئه‌مەریكییه‌ی له عێراق ماون و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لێیه، ئاشكرای نه‌كردووه بۆچی شەوی 15ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2021، سیستەمی دژه‌مووشه‌ك (به‌رگری) جێگیری نێو بنكه‌كه، کاری نەکردووە.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، کە ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی: ناكرێت ئارامیی هه‌ولێریش وه‌كو خوارووی عێراق بشێوێت.
ماڵپەڕی "زه-وۆڵ ستریت جۆرناڵ" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیویەتی "میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران 14 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆشكی سپی، به رۆژنامه‌ی "زه-نیویۆرك تایمز"ـی گوتووه، سه‌رۆك بایدن به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیکە له‌سه‌ر په‌رچه‌كداری بایدن ئاشکرا بکات.
شەوی 15ـی شوباتی 2021، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كران، سێ له مووشه‌كه‌كان له فڕۆكه‌خانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كه‌وتنه‌وه خوارەوە، كه بوونه هۆی كوژرانی سه‌ربازێكی خانه‌نشین كه له كاری مه‌ده‌نیدا بووه و هه‌شت سه‌ربازیش برینداربوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دیکە ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كێكی هەولێر كران، كه شوێنی زۆر كونسوڵخانەی وڵاتانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووشه‌كێك لە نزیك كونسوڵخانه‌ی چین كه‌وتەخوارەوە.
به‌پێی راپۆرتێكی ئە‌ی بی سی نیوز، حاڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه. له‌دوای هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له ساڵی رابردوو، هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر دووباره نه‌بووەته‌وه.
به‌پێی لێدوانێكی گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی (چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه) عه‌قید واین ماركۆ، هێرشه‌كه ئامانجدار بووه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و ئەو به‌ڵێنده‌ره خانه‌نشینه‌ش كه كوژراوه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی نییه. ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ش كه بریندار بوون یه‌كێكیان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه.
هه‌روه‌ها ئە‌ی بی سی نیوز له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی رابردوو، گوتی: "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی هێرشه‌كه ئەنجامداوە. بلینكن ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه و، به‌ڵێنی پشتوانیی ئه‌مه‌ریكای به سه‌رۆكی حكومه‌ته كوردستانییه‌كه داوه".
بلینكن گوتویه‌تی: "په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه".
به‌پێی ئە‌ی بی سی نیوز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایی خۆی بۆ هێرشه‌كه ده‌ربڕیوه و، به‌ڵێنی پشتیوانیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به هه‌رێمی كوردستان داوە بۆ هه‌موو هه‌وڵێك و لێپێچینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی. بلینكن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئێمه توڕه‌ین له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "سه‌رەخۆشی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و به‌ڵێنده‌ره مه‌ده‌نییه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژراوه و سه‌رخۆشی خۆشمان بۆ ئەو عێراقییه بێتاوانانه ده‌ردە‌بڕین و، بۆ ئەوانەش کە به‌ده‌ست توندوتیژییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن".
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، گرووپێكی نه‌ناسراو به‌ناوی (كەتائیب ئەولیا) به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ هێرشه‌كه راگه‌یاند.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ئە‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كه‌مكردووەته‌وه بۆ 2500 سه‌رباز، ئەویش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی جێروزالێم پۆست، موشه‌كه‌كان 122 ملیم بوون و له ناوچه‌ی حه‌مدانیه‌ی موسڵـه‌وه ئاراسته كراون، كه نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێر دوورە.
مایكل نیتیس، توێژه‌ر له په‌یمانگەی واشنتن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی نزیك، پێیوایه قه‌باره و بواری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر گه‌وره‌یه و، ئامانجیش تێكدانی ئارامیی هه‌ولێر و كوشتنی كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانه كورده‌كانه.
نیتس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ''زه-نیویۆرك تایمز'' ده‌ڵێت: "ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌رده‌خات".
به‌پێی زه نیویۆرك تایمز، سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی تارانیان كردووه تاوەکو باوەڕی پێبهێنن هانی میلیشیاكانی بدات ده‌ست له‌هێرشی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق هەڵگرن، چونكه ململانێی نێوان واشنتن و تاران چووەته قۆناغێكی ترسناك و سه‌رئه‌نجام عێراقییه‌كان زەرەرمەند دەبن.
هـ.ر.