بوومەلەرزەیەكی بەھێز شارێكی كوردی گرتەوە لە ئێران
K24 – ھەولێر:
بوومەلەرزهیەک بە گوڕی 5.6 پله به پێوهری رێختەر ھەردوو شاری یاسووج و سیسەختی گرتەوە لە پارێزگای كەھكیلۆیە وبویەر لە باشووری رۆژئاوای ئێران.
بەگوێرەی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بوومەلەرزەکە کاتژمێر 08:05 خوولەک بە کاتی تاران روویداوە و شارۆچکەی سیسەخت و یاسووج لە باشووری رۆژئاوای ئێرانی گرتووەتەوە و قوڵاییەكەی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوی بووە لەنێوان ھێڵی پانی باكوور 30.89 و ھێڵی درێژی رۆژھەڵات 51.57 پلە.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە رانەگەێندراون. کارەبا و گازی هەردوو شارۆچکەکەش بڕاوە و خەڵکی ماڵەکانیان بەجێهێشتوون. تیمەکانی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی روودانی بوومەلەرزەکە کراون.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە و ساڵانی پێشوو چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و زیانی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
شاری سیسەخت دەكەوێتە قەزای دنا و زۆرینەی دانیشتوانی كوردن.