بۆب ماندێز: پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له پشتگیرییكردنی مه‌سرور بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له پشتگیرییكردنی مه‌سرور بارزانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
بۆب ماندێز، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "سینات" سه‌باره‌ت به په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌م و ئه‌و هێرشه جارێكی دیكه ئه‌و راستییه دووپاتده‌كاته‌وه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له‌نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه ئه‌منییه‌كان كوردستانی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ "پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له پشتگیرییكردنی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بدات كه هه‌وڵێكی جددی بدات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌و هێرشانه".