ئومێد خۆشناو وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایى خوارد
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2021/2/18 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى تازەى هەولێر ئیمزا کرد. ئینجا لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ، پارێزگارى تازەى هەولێر، لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سوێندى یاسایى خوارد.
لە وتەیەکدا نێچیرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هەروەها ئاماژەى بەوە دا ئەرکى پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تايبه‌تى له‌م دۆخه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌يران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه. جەختیشى لەوە کردەوە کە پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بێت و به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موو لايه‌نه‌كان بكات.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها يادى خوالێخۆشبوو پارێزگارى پێشوو د. فه‌رسه‌ت سۆفى کردەوە کە بە نەخۆشیى کۆڤید_19 کۆچى دوایى کرد، پرسە و سەرەخۆشى لە هەموو ئەو خێزانانەش کرد کە بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە، ئازیزانیان لە دەست داوە. بەڕێزیان پارێزگارى شەهیدی خوالێخۆشبوو فرەنسۆ هەریریشى بەبیر هێنایەوە کە ئەمڕۆ 18ى شوبات، یادى شەهیدبوونیەتى.
نێچیرڤان بارزانى، ئومێد خۆشناوى دڵنیا کردەوە كه هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى خۆیان و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركه‌كه‌يدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت به باش‌ترين شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاووڵاتیان بكات.