فیفا ریزبه‌ندی نوێی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه
فیفا ریزبه‌ندی نوێی مانگانه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له 2021 بڵاوكرده‌وه، تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له پێشه‌نگی باشترینه‌كان مایه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كانیش تونس لوتكه‌ی گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 شووباتی 2021، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كه ناسراوه به فیفا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پارێزگاری له پێشه‌نگ گرت، هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ره‌نسا، به‌رازیل، ئینگلاند و پورتوگال له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌م دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا ریزبه‌ندی شه‌شه‌می گرتووه، ئارجێنتینا، ئۆروگوای، مه‌كسیك و ئیتاڵیا له پۆلینی حه‌وته‌م تا ده‌یه‌م ده‌بینرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له پله‌كانی پێشه‌وه دووركه‌وتووه‌ته‌وه و پله‌ی سێزده‌یه‌مینی گرتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن خاوه‌نی به‌رزترین پله‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا كه له پله‌ی 27ـه‌مین دێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش له پۆلینی 29ـه‌م ده‌بینرێت و به دووه‌م به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیا هه‌ژمار كراوه.
توونس له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كان خاوه‌نی به‌رزترین پله‌یه له ریزبه‌ندییه‌كه له پۆلی 26ـه‌م دێت.
هه‌ڵبژارده‌كانی جه‌زائیر، مه‌غریب، میسر، قه‌ته‌ر و سعوودییه له پله‌كانی دووه‌م تا شه‌شه‌م دێن له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كان.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له ریزبه‌ندی 69ـه‌مینی جیهانی دێت و حه‌وته‌م به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بیشه.
هه‌ڵبژارده‌ی سان مارینۆ له پله‌ی 210 دێت كه كۆتا ریزبه‌ندییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان.