پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە

هەردوو بانکی جەی پی مۆرگان چەیس و گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکەن، بە کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێته‌وه
نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا
نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا

K24 – هه‌ولێر:

دوو لە گەورەترین بانکەکانی جیهان لە وۆڵ سترین پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێته‌وه‌.

هەردوو بانکی جەی پی مۆرگان چەیس و گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکەن، بە کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێته‌وه‌.

لە روونکردنەوەی بانکەکاندا هاتووە: پێشبینییەکان زۆر گەشبینانەن و ئاماژە بەوە دەدەن نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 100دۆلار بەرزبێتەوە، کە ئەو نرخەش لە دوای ساڵی 2014ـەوە لە بازاڕی وزەدا نەبینراوەتەوە.

ئەو بانکانە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەشکردنی پشتیوانییه‌ داراییەکان دەگەڕێنەوە، کە هێزی بەکاربردن بەهێز دەکات و وادەکات ژیان ئاسایی بێتەوە.