مەسرور بارزانی ناهێڵێت كاروانی یانه‌ی زاخۆ بوه‌ستێت و هاوكاری یانه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له پۆستێكی فه‌یسبووكدا نووسیوویه‌تی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌مان بۆ یانەی زاخۆ دووپاتکردەوە.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی: بە رەزامەندی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران هاوکاریی یانەی زاخۆ دەکرێت، کە یانەکە لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و باشترین نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له خوله‌كه.
یانەی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە قۆناخی یەکەمی خولەکە لە کۆی 19 یاری تەنیا دوو یاریی دۆڕاندووە و بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەکە دێت و تیپی باسکەی یانەکەش لە خولی باسکەی عێراق بەشداریی دەکات.