نرخی بیتکۆین ئاستێکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

دراوە ئەلیکترۆنییەکە تا دێت بەهاکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین

K24- هەولێر:

نرخی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەرزبووەوە و سەرمایەکەی لە بازاڕەکان بۆ یەک تریلیۆن دۆلار زیادی کرد.

بیتکۆین بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنییە، بەهاکەی لەم مانگەدا بە رێژەی 70٪ زیادیکردووە و نرخی یەک بیتکۆین بۆ 56 هەزار و 399 و دۆلار و 99 سەنت بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین دوای ئەوە هات، چەند وەبەرهێنەر و کۆمپانیایەکی وەک تێسلا، ماستەرکارد و بی ئێن وای مێلۆن، رەزامەندیان لەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکە دەربڕی.

لە ئێستا کۆی دراوە ئەلیکترۆنییە جیاوازەکان لە جیهان، تێکڕا، سامانەکەیان بۆ یەک تریلیۆن و 600 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە ساڵی 2009 بۆ یەکەمجار دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین ناسێنرا، ئێستا نرخەکەی شەش هێندەی رابردوو زیادی کردووە و ئەگەر هەیە لە داهاتوو هاوشێوەی زێڕ و نەوت، گرنگی ئابووری خۆی هەبێت.

reuters