بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له سه‌ڵاحه‌دین مووشه‌كباران كرا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، مووشه‌كباران كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاند، "بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به 3 مووشه‌ك كرایه ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و مووشه‌كبارانه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م كه‌سێك بریندار بووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه بكات.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د ده‌كرێته ئامانجی هێرشی مووشه‌كی و له 12ی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووش به 8 مووشه‌كی جۆری كاتیوشا كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 4 سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون، كه دووانیان ئه‌فسه‌ر بوون.
H.B