وه‌زیری ناوخۆ به فه‌رمی پارێزگاری نوێی هه‌ولێری ناساند
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌فه‌رمی "ئومێد خۆشناو" وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ناساند و تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی و ته‌ندرووستی و خزكه‌نگوزاریمان كرد.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ له دیوانی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده بووین، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر، بۆ "ئومێد خۆشناو" ده‌رچوو، كوڕه شه‌هیدێك، كوڕێك له‌ناو خه‌ڵك و له‌ناو جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، كه چاكسازی و حزمه‌تگوزارییه".
گوتیشی: "هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی داوه، بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئومێد خۆشناو، كه‌سێكی به‌توانایه و پێشتر (2) جار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی زۆر باش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه".
روونیشكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر و جێگره‌كانی پارێزگار، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی "ئومێد خۆشناو" بناسێنین و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان پارێزگاری نوێ و پارێزگاری به وه‌كاله‌ت "هێمن قادر" بكه‌ین، به‌م بۆنه‌وه ده‌ستخۆش له هه‌موو ستافی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی درووست نه‌بێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئاشكرای كرد، "هه‌رچه‌نده كێشه و ئالنگاری زۆرن، له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و عێراقیش كێشه‌ی گه‌روه‌مان هه‌یه، كه سه‌ره‌كیترینیان په‌تای كۆرۆنایه، داتاكانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حاڵه‌ته‌كان زۆر زیادی كردووه، له هه‌رێمی كوردستانیش رۆژانه ئاماره‌كانی جیاوازییان هه‌یه، بۆیه له هه‌موو رووێكه‌وه، ئه‌ركێكی قورس رووبه‌ڕووی "ئومێد خۆشناو" ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی له ئاستی پارێزگان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان، هه‌ماهه‌نگی باش ده‌كرێت و ده‌توانن رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه".
هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، "ئومێد خۆشناو"، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر گوتی: "ده‌مه‌وێت له ده‌ستپێكدا دروود بۆ گیانی پاكی خوا لێخۆش‌بوو "د. فرسه‌ت سۆفی" بنێرم، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێبده‌م، ئه‌و كارنامه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت هه‌یه، ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی ئاماده‌ی كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر، به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و كارنامه‌یه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش به خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و قه‌زا و ناحیه‌كانی بڵێم، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌سنیشان كراوین، كاندید كراوین له لایه‌ن حزبه‌كه‌مان، بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ولێر".
گوتیشی: "كارنامه‌كه‌مان، كارنامه‌یه‌كی گشتگیره و سه‌رۆكی حكومه‌تیش جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌موو سنووره‌كان كوردستان خزمه‌ت بكرێت، له ناویشدا پارێزگای هه‌ولێر، كه پایته‌ختی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانه، وه‌كو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌به‌رچاو بگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دڵنیایی ده‌ده‌مه خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه، به‌بێ جیاوازی له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بین، هه‌ر وه‌ك له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه راسپێدراوین، به‌بێ جیاوازی له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام ده‌بین، ئامانجمانه خزمه‌تی باشتر به خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت ئه‌و كارانه‌ی له رابردوودا بووه‌ته هۆی دڵگرانی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌ین و به كردار بسه‌لمێنین، له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ماوه‌ر هیچ دیوارێك نه‌مێنێت".
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش باسمان له‌وه كردووه، به یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قه‌زا و ناحییه‌كان كار بكه‌ین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی حكومه‌ت، كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكن، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه".
ئومێد خۆشناو دووپاتی كرده‌وه، "به‌ڵێن بێت به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین، رێگریش له‌هه‌ر كارێك بكه‌ین، كه ببێته هۆی كاری نایاسایی و سه‌رپێچی، هه‌ر كارێك، كه خه‌ڵك پێی نیگه‌ران بێت، رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌وه تێده‌گه‌م، كه ئه‌ركه‌كه‌م قورسه، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزه‌ی، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌و تیمه‌ی له پارێزگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر هه‌مانه، ده‌بێته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنمان له‌و كاره، هیوادارم له ئاینده‌دا به سه‌ربه‌رزییه‌وه لێی ده‌ربچین، به‌ڵێنم به جه‌نابی سه‌رۆك داوه، خزمه‌تكاری خه‌ڵك بم، به‌ڵێن بێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌و سه‌رۆكم داوه، نه‌یشكێنم".
د.ی