حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکان بۆ خوله‌كانی تۆپی پێ خەرج دەکات

گرته‌یه‌ك له‌ یاری نێوان هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ له‌ خولی نایابی كوردستان 2020 ـ 2021
گرته‌یه‌ك له‌ یاری نێوان هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ له‌ خولی نایابی كوردستان 2020 ـ 2021

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر بەشە بودجەی سێیەمی ئەم وەرزەی خولەکانی کوردستان دا، بەمەش ناوبژیوانان لە چەند رۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

سەفین کانەبی، سەۆرکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندووە 'سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندیان لەسەر خەرجکردنی بەشە بودجەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دا'.

لەم وەرزە ئەمە سێیەم بەشە بودجەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانە بۆ بەڕێوەبردنی خولەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەرج دەکرێت، کە ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان لە دوای بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی خولی نایاب و پلە یەک تاکو ئێستا مافە داراییەکانیان وەرنەگرتووە.