سه‌رچاوه‌یه‌ك بڕیاره نوێیه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاردراوە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نرێت، ته‌نیا رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا توندتر ده‌كرێن.
لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 22ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گرتنه‌به‌ری دوایین بڕیار و رێكاری نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كۆمه‌ڵێك پێشنیاز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خراونه‌ته‌ڕوو و پێشبینی ده‌كرێت رێكاری نوێ بگیرێته‌به‌ر.
له باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی قوتابخانه‌كانیش، سه‌رچاوه‌كه‌ی کوردستان24 هەروەها رایگه‌یاند، "ده‌وامی قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".
زانیاریی زیاتر...