فه‌رمی ریال مه‌درید نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ له‌ده‌ست دا
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌بێ 9 یاریزان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵانتا له چامپیۆنزلیگ گه‌شتی ئیتاڵیا ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22 شووباتی 2021، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر لیستی یاریزانانی ریال مه‌دریدی بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا بڵاو كرده‌وه كه تێیدا 9 یاریزان به‌هۆی پێكانه‌وه بانگهێشتی یارییه‌كه نه‌كراون.
ئه‌و یاریزانانه‌ی سبه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ریال مه‌درید گه‌شتی ئیتاڵیا ناكه‌ن: (كه‌ریم بێنزێما، ئیدین هازارد، سێرخیۆ رامۆس، مارسێلۆ، دانی كارڤاخاڵ، ڤاڵڤێردی، رۆدریگۆ، ئۆدریۆزۆلا و میلیتاو).
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاتڵانتا، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان له مێژووی چامپیۆنزلیگ.