واشنتن: ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنی ناووكی به‌هێز و ته‌مه‌نی درێژ بكه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌ی داماڵینی چه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ئه‌نتۆنی بلینكن" رایگه‌یاند، واشنتن هه‌وڵده‌دات رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی (پێنج كۆ یه‌ك) درێژبكاته‌وه و به‌هێزی بكات.
"بلینكن" ئه‌مڕۆ له "جنێڤ" وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ درێژكردنه‌وه و به‌هێزكردنی پلانی كاری هاوبه‌ش و گشتگیر و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بوارانه‌ی بوونه‌ته جێی نیگه‌رانی، به تایبه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له رووی هه‌رێمایه‌تی و نانه‌وه‌ی پشێوی و پێشخستنی توانای مووشه‌كه بالیستییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان".
گوتیشی: "پێویسته ئێران پابه‌ندی ئه‌و ده‌سته‌به‌ریانه بێت، كه داویه‌تی و كار له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی بكات".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، "جیك سالیڤان" رایگه‌یاندبوو، "ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنی ناووكی، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات".
رێككه‌وتنی ناووكی دوای زیاتر له (12) ساڵ دانووستانی به‌رده‌وامی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ته‌مموزی (2015) له برۆكسل واژوو كرا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئێران پابه‌ند ده‌بێت به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و له به‌رامبه‌ریشدا خۆرئاوا گه‌مارۆی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له (2018)دا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند، به‌ڵام وڵاته‌كانی دیكه دووپاتیان كرده‌وه، كه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن.
ساڵی رابردوو، ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵیدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزا له‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت، به‌ڵام پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به هۆی نه‌یارێتی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه شكستیهێنا.