داھاتە گومرگەكانی عێراق بۆ دوو ترلیۆن دینار بەرز دەبێتەوە

داھاتی گومرگەكانی عێراق زیاد دەكات
دەروازەی سنووری شەلامچە - بەسرە
دەروازەی سنووری شەلامچە - بەسرە

K24 – ھەولێر

بەرپرسێك لە دەستەی گومرگەكانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت، ئەمساڵ داھاتی گومرگەكانی عێراق بۆ دوو ترلیۆن دینار بەرز ببێتەوە.

ئەحمەد جاسم یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی كاروباری یاسایی لە دەستەی گومرگەكانی عێراق ئاشكرای كرد، پێشبینی دەكرێت داھاتی گشتی گومرگەكانی عێراق لەمساڵدا بۆ ئاستی دوو ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.

ئەحمە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا، ئەو پێشبینییانە لە چوارچێوەی بەردەوامی كاری گومرگەكانە لە كاتی قەدەغەی بەشەكی و گشتی لە سەرجەم دەروازەكاندا و تەنانەت پرۆسەكانی باج و گومرگەكانیش بەھەمان شێوە بەردەوامن و گفتوگۆ بۆ زیادكردنی باج لەسەر ھەندێك كاڵا و شتومەك كراوە.

راشیگەیاند، ساڵی 2019 رێككەوتنێك لەنێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدراوە، بەمەبەستی یەكخستنی رێوشوێنە گومرگییەكان لە دەروازە سنوورییەكان.

ئاشكراشی كرد، داھاتی گومرگی بۆ 2020 گەیشتووەتە 1.1 ترلیۆن دینار بەراورد بە 2019 كە ئەو كات 1.5 ترلیۆن دینار بووە.