كه‌سایه‌تی دیاری بواری داد له عێراق مونزر ئه‌لشاوی كۆچی دوایی كرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تی دیاری بواری دادگه‌ری له عێراق و وه‌زیری پێشووتری دادی عێراق، "مونزر ئه‌لشاوی" له ته‌مه‌نی (92) ساڵیدا له ئوردن كۆچی دواییكرد.
وێستگه‌كانی ژیانی:
- "مونزر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌لشاوی ئه‌لعوبه‌یدی" له به‌غدا ساڵی (1928) له‌دایكبووه.
- له (1951) به‌كالۆریۆسی له یاسا به‌ده‌ستهێناوه. دواتر چووه‌ته زانكۆی "تۆلۆز" له فه‌ره‌نسا و دیبلۆمی له یاسا و زانستی سیاسی ساڵی (1954) به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له هه‌مان زانكۆ له (1956) دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه.
- له (1957) دیبلۆمی خوێندنی باڵای له یاسای گشتیی به‌ده‌ستھێناوه. دواتر دیبلۆمی له خوێندنی باڵای یاسای تایبه‌ت له (1958) به‌ده‌ستهێناوه و له (1961) دكتۆای ده‌وڵه‌تی له یاسا به پله‌ی شه‌ره‌ف به‌ده‌ستهێناوه.
- له نێوان ساڵانی (1961 - 1973) مامۆستای یاسای ده‌ستووری و فه‌لسه‌فه‌ی یاسا بووه له زانكۆی به‌غدا. مامۆستای یاسای ده‌ستووری بووه له كۆلیژی پۆلیس له نێوان ساڵانی (1964 - 1966). مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی یاسا بووه له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له نێوان ساڵانی (1977 - 1988) و دواتر مامۆستای یاسای ده‌ستووری و فه‌لسه‌فه بووه له به‌شی خوێندنی باڵای زانكۆی سه‌دام له نێوان ساڵانی (1992 - 2002).
پۆستی سه‌رۆكی به‌شی یاسای له كۆلیژی یاسا و سیاسه‌ت له زانكۆی به‌عدا بووه له نێوان ساڵانی (1970 - 1973) و تا (1979)ش ئه‌ندامی كۆڕی زانستی عێراق بووه.
- دوو جار پۆستی وه‌زیری دادی پێدراوه و جاری یه‌كه‌میان له نێوان ساڵانی (1974 - 1988) و جاری دووه‌میش له (2000 - 2003) و هه‌روه‌ها پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌ڕێوه‌بردووه له نێوان ساڵانی (1988 - 1991).
له ماوه‌ی ژیانی ئه‌كادیمی و پیشه‌یی خۆیدا، "ئه‌لشاوی" چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌می نووسراوی به زمانی عه‌ره‌بی به چاپ گه‌یاندووه، له‌وانه:
* پشكداری له توێژینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه. تێزی دكتۆرا 1961.
* له ده‌ستوور، به‌غدا (1965).
* له ده‌وڵه‌ت، به‌غدا (1964).
* یاسای ده‌ستووری و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق، به‌غدا (1966).
* یاسای ده‌ستووری، به‌غدا (1967).
* دادگای دادپه‌روه‌ر، له باره‌ی دادگاوه، به‌غدا (1979).
* په‌ڕاوه‌كانی تاوانكاری، به‌غدا (1990).
* مه‌زهه‌به‌كانی یاسا، به‌غدا (1991).
* فه‌لسه‌فه‌ی یاسا، به‌غدا (1994).
* ده‌روازه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسای دانراو، به‌غدا (1996).
* ده‌وڵه‌تی دیموكراتی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و یاساییدا.
* تیۆری گشتیی له یاسای ده‌ستووری.
* وردبوونه‌وه له رۆشنبیری و یاسا.
* فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت، (2013).
* ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یاسا.
* مانای ژیانم، به‌شی یه‌كه‌می یادداشته‌كانی.
* فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی سیاسی (2015).
* وردبوونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ.
* مرۆڤ و یاسا.
* فه‌لسه‌فه‌ی بنیاتنانی مرۆڤ.