مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

عوسمان بایده‌میر: حکومەتی هەرێمی کوردستان جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەمووان پشتیوانیی بکەن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا.

عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر