ماریا زاخارۆڤا: وڵاتانی رۆژئاوا میكانیزمی دیاركردنی تیرۆریان لە سووریا وەستاند

گرووپی نێودەوڵەتی كار بۆ دەستپێكردنەوەی دانووستانەكان دەكات

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پێویست بوو میكانیزمێك بۆ دەستنیشانكردنی گروپە تیرۆرستیەكان لە سووریا ھەبووایە بۆ لە ناو بردنیان، وڵاتانی رۆژئاوا ئەوەیان وەستاند.

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی تسی، رووسی ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: "وڵاتانی رۆژئاوا میكانیزمی دەستنیشانكردنی تیرۆریان لە سووریا وەستاند، پێویست بوو میكانیزمێك بۆ دەستنیشانكردنی گرووپە تیرۆرستیەكان لە سووریا ھەبووایە، بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەیەكی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆر".

زاخا رۆڤا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "گرووپی نێودەوڵەتی بۆ ھاوكاری سووریا دامەزراوە و كار لەسەر وەستاندنی شەڕ و دەستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانەكانی ئاشتی لە نێوان حكوومەت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات".