وه‌زیری پلاندانان: پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز گرفتێكی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌

"لە ھەرێمی كوردستان ئەو یاسایەی ھەیە و پێویستە لە عێراقیش ھەبێت، بۆ رێكخستنەوە و مامەڵەكردن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، ناردنی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی عێراق بۆ پەرلەمان، یەکێک بووە لە داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەبوونی ئەو یاسایەش لە عێراق هۆکارێکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "دەمانەوێت ئیش لەسەر یاسای نەوت و غاز بكەین، كە لە عێراقیش ھەبێت، چونكە یەكێك لە گرفتەكانمان لەگەڵ عێراق، نەبوونی یاسای نەوت و غازە، ئەمەش بۆ رێكخستنەوە و مامەڵەكردنە لە بواری نەوت لەنێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق".

روونیكردەوە: "ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان یاسای نەوت و غازمان ھەیە، پێشتر لەوبارەوە لەگەڵ شاندەكانی حكومەتی عێراق، قسەمان لەسەر ئەو یاسایە كردووە و ئەوانیش بە باشی دەزانن".