رۆژنامه‌یه‌كی ئێران: هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداو تۆڵه‌ی هێرش و تاوانه‌كانی ئیسرائیله
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "كه‌یهان"ی ئێرانی، كه نزیكه له رابه‌ری ئێران، بڵاویكرده‌وه، "هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه له كه‌نداوی عومان، له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرش و تاوانانه‌یه، كه ئێسرائیل له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات".
له ژێر ناونیشانی "تاوانه‌كانی سووریا و عێراق و وه‌ڵامه‌كان له یه‌مه‌ن و عومان"، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له "عه‌لی خامه‌نه‌یی"، رابه‌ری ئێران، نووسیویه‌تی، "ره‌نگه كه‌شتییه‌كه كه‌وتبێته كه‌مینی یه‌كێك له هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هێرشه‌كه ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخست، كه كاتی هه‌ڵاتن كۆتایی هات".
له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، "هێرش و تاوانه‌كانی رژێمی سه‌هیۆنی له ناوچه‌كه به‌م دواییانه به ئاشكرایه، بۆیه به ئامانج گرتنی كه‌شتییه‌كه زۆر به شاره‌زاییانه له ده‌ریای عومان ئه‌نجام دراوه، كه رژێمی سه‌هیۆنی و هاوپه‌یمانه‌كانی تووشی راچڵه‌كین كردووه".
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و رژێمی سه‌هیۆنی، له‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتاییدا هێرشه‌كانیان له‌سه‌ر به‌ره‌ی به‌رگری چڕكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك جاریش له یه‌مه‌ن، كه هه‌ندێكجار به ئاشكرا به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و زنجیره هێرشانه وای له رژێمی سه‌هیۆنی كردووه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری به جدی وه‌رنه‌گرن".
رۆژنامه‌ی "كه‌یهان" ئاشكرای كرد، "كه‌شتییه‌كه ناسراوه‌ته‌وه، كه وایناشانداوه سه‌ر به هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیایه، كه بارێكی بازرگانی ده‌گواسته‌وه، لێدانه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه بووه".
له‌و باریه‌وه، بینی گانتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی: "له هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رتاییدا ده‌ركه‌وتووه، ئێران له پشت هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌یه".
ده‌سته‌ی كاری بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا و كۆمپانیای "Dryad Global" بۆ ئه‌منی ده‌ریایی روونیانكرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای "هیلوس رای" ئیسرائیلییه، كاتێك له سعودییه‌وه به‌ره‌و سه‌نگافوره ده‌ڕۆیشت، ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی