وەزارەتی تەندروستی چەند خاڵێك لەبارەی دۆخی ئێستای دەخاتەڕوو
K24 – ھەولێر
لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند خاڵێك دەكەن، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ھەڵكشانی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا ئاراستەی لیژنەكە كراوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ماوەی ھەفتەیەكە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان رووی لە ھەڵكشان كردووە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی چەند خاڵێك لەبارەی دۆخەكە دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی بڕیاری نوێ لەبارەی توندتر كردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بدرێت.
سامان به‌رزجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند خاڵێك تاوتوێ ده‌كات. كە بریتین لە:
یه‌كه‌م: تووشبوون به كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه چوار ئه‌وه‌نده‌ی مانگی رابردووه.
دووه‌م: حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنای گۆڕاو به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و سه‌دا هه‌شتای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا تووشی كۆرۆنا ده‌بن، به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه، رێكاره‌كان له قوتابخانه‌كان توندتر بكرێن.
چواره‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئێستا پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی "راپۆرتێكی گشتگیرمان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانمان دیاریكردون، داواشمانكردووه، رێكاره‌كان زۆر توندتر بكرێن، چونكه دۆخه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر و دھۆك و چەند شارێكی دیكە راگەیەندرا. بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێردا 237 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، ئەمەش بەراورد بە چەند ھەفتەی رابردوو ژمارەیەكی زۆرە و ئاماژەیە بۆ ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان.