بڕیار له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه به په‌یامنێری كوردستان24ی رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان راناگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به ده‌وامی قوتابخانه‌كانیش گوتی: ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناو قوتابخانه‌كان توندتر ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ستنی ماسك ده‌كرێته ناچاری و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له بازگه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق پشكنینی كۆرۆنا داده‌نرێت و به‌بێ پشكنین رێگه‌ی هاتن به هیچ كه‌سێك نادرێت.
H.B