پنتاگۆن ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جۆن كێربی، گوتبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند، له دوایین هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا له هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌كدارێك كوژراوه و (2) چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون، كه سه‌ر به میلیشیایه‌كن، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
جۆن كێربی گوتی: "به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له زانیارییه‌كان هه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".
پنتاگۆن رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، كه هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، لێدانی ئاراسته‌ی چه‌ند شوێنێكی خاكی سووریا كرد و فڕۆكه‌كانیان توانیویانه (9) پێگه به ته‌واوه‌تی تێكبشكێنن، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی (2) شوێنی دیكه .
ئێران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه‌كرد و به "دوژمنكارییه‌كی نایاسایی و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" هه‌ژماری كرد.
سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكاری سه‌روه‌ری سووریا و به‌زاندنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یه‌تی، ده‌بێته هۆی گرژی زیاتری سه‌ربازی و تێكدانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی