نرخی نەوت بە ناسەقامگیریی دەمێنێتەوە

نرخی ئێستای نەوت
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

زیاتر بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەی ئۆپێک لەبارەی زیادکردنی بەرهەم کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت، نرخەکەی ناسەقامگیر کردووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر، بە 62 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ بە بەروارد بە دوێنێ، 20 سەنت زیادیکردووە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 59 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەگەر هەیە ئەندامانی ئۆپێک بڕیار لەسەر زیادکردنی بەرهەم بدەن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لە جیهان بە بەروارد بە یەک ساڵی رابردوو؛ بەمەش نرخی نەوت دادەبەزێت.

Reuters