عێراق و رووسیا ھەوڵی جێگیركردنی نرخی نەوت دەدەن
K24 - ھەولێر
بەمەبەستی جێگیركردنی بازاڕی نەوت، وەزیری نەوتی عێراق بە سەردانێك گەیشتە مۆسكۆ.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بەسەردانێك لە مۆسكۆیە و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلیكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی رووسیا جەختیكردەوە، پەیوەندییەكی پتەوی ھاوبەش لەنێوان عێراق و رووسیا ھەیە، گرنگە بۆ بەرژەوەندی ھەردوولا ئاستی ھەماھەنگییەكان و پەرەپێدانی زیادبكرێت .
راشیگەیاند، لەلایەن وەزیری وزەی رووسیاوە بانگھێشتكراوە بە ئامانجی ئەوەی پەیوەندییەكانیان پێشبخەن بە تایبەت لە كەرتی نەوت و وزەدا، لەھەمانكاتدا تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ كۆمپانیاكانی رووسیا بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و گازدا دەكەن، ھەروەھا بۆ درێژهدان به رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس ھەردوو وڵات باسیان لە جێگیركردنی بازاڕی نەوت و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی كرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستهنگیانهی دووچاری بازاڕەكە بووەتەوە.