دوو پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوردستان رۆژێكی خراپیان له خولی نایاب تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 3 یاری كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته هات، هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه شكست بووه به‌شیان.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ هه‌ندرێن
له یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداریی یانه‌ی هه‌ندرێنی كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی پێشمه‌رگه لێدانێكی پێناڵتی به‌فیڕۆدا، دواتر پێشمه‌رگه باجی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی دا، ماجد ڕه‌شید له خوله‌كی 11 گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ندرێنی تۆمار كرد.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م سالار حوسێن ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌برد، كاتێك ماجد ڕه‌شید گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و دووه‌می یانه‌ی هه‌ندرێنی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ندرێن به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌روۆزی كرد، ئه‌م یارییه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سلێمان یوونس بوو وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه تێیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشووی بووه‌وه.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م ئاسۆ رۆسته‌م به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی نه‌ورۆزی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی بێت دیار عه‌لی كه ناسراوه به حه‌مكه گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی بۆ ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كرد و تۆڕی گۆڵی نه‌ورۆزی پێشووی هه‌ژاند، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
زاخۆ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه‌وه، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، شڤان جه‌میل گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی زاخۆی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات، زاخۆ گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد، به‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی پێشمه‌رگه‌ی بێهیوا كرد، زاخۆ یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه برده‌وه.