ئاماری نوێی كۆرۆنا: ژمارەی تووشبووان كەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ئاشكرا كرد
ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی لەكاتی ئەركدا - سلێمانی - ئەرشیف
ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی لەكاتی ئەركدا - سلێمانی - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمبووەتەوە.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 198 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 3 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

لەو ئامارەدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كردووە، لە 24 كاتژمێردا 151 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID19 ژمارە (٣٧٤)

١. پشکنین: (٤٧٠٦ پشکنینی نوێ)

•    (١٧٣٤) هەولێر

•    (٩١٢) سلێمانی

•    (١٩٧٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٩٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٩٨ تووشبووی نوێ)

•    (٦٣) هەولێر

•    (٣٧) سلێمانی

•    (٩٤) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٤) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥١ چاکبوون)

•    (٦١) هەولێر

•    (١٠) سلێمانی

•    (٨٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)

•    (٢) هەولێر

•    (٠) سلێمانی

•    (١) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٢١٩٦٤٩          (٤٣٧٢١٥ هەولێر، ٢٥١٨٩٨ سلێمانی، ٥٢٢٩٦٣ دهۆك، ٧٥٧٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ١١٠٢٥٦        (٣٨٥٢٢ هەولێر، ٣١٧٨٢ سلێمانی، ٣٦٨٤٨ دهۆك، ٣١٠٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٤٣٥٣          (٣٦٥٠٨ هەولێر، ٢٩٤٤٤ سلێمانی، ٣٥٤٤١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٣٦٩      (١٠٧٤ هەولێر، ٦٢٨ سلێمانی، ٦٦٦ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٣٤            (٩٤٠ هەولێر، ١٧١٠ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٦ی ئازار ٢٠٢١