به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

كردنه‌وه‌ی بازگه‌كان بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا
كردنه‌وه‌ی بازگه‌كان بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا
كردنه‌وه‌ی بازگه‌كان بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا

K24- هه‌ولێر:

موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر بۆ‌ كوردستان24، زانیاری نوێی له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌ بازگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌و بازگانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌ له‌ كاتی دیاریكراو دوا ده‌خرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو گوتی: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ بازگه‌كانی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، كه‌ بڕیار بوو سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی به‌یانی هه‌ڵبگیرێت و هاتووچۆ له‌و بازگانه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌، بۆ سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ دواخرا.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا و بۆ رێگریكردنێكی زیاتر له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌ بڕیارێك هاتووچۆی له‌ بازگه‌كانی نێوان سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه‌كرد. 

جێگای ئاماژه‌یه‌، پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕووی هاتووچۆوه‌ له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك بازگه‌وه‌ به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، له‌وانه‌ش بازگه‌كانی: شێراوه‌، گوێڕ، خازر، مه‌خموور و چه‌ند بازگه‌یه‌كی دیكه‌ی لاوه‌كی.

H.B