رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى تاكتيكى و بنه‌ماڵه‌ييه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵسووڕاوى پێشووى گۆڕان و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، كاروان ساڵح رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان گۆڕان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان واژوو ده‌كرێت، رێككه‌وتنێكى ته‌كيتيكى و بنه‌ماڵه‌ييه.
كاروان ساڵح گوتيشى: گۆڕان له ناو يه‌كێتى هاته ده‌ره‌وه، به پاره و باره‌گا و چه‌ك و ئۆرگانه‌وه، ئايا ئێستا كه رێككه‌وتوون ئه‌وانه‌ش ده‌بنه‌وه ناو يه‌كێتى يان ته‌نيا تاكتيكێكه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى زۆرترى يه‌كێتى ببه‌نه ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: له رابردوودا رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سكرتێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه بنه‌ماڵه‌ييه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خۆى كوڕ و خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ى خستووه‌ته ناو كۆبوونه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه و ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت ئه‌و رێككه‌وتنه بنه‌ماڵه‌ييه و بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى دوو بنه‌ماڵه‌يه و هه‌موو كه‌سێكيش ئه‌و راستييه ده‌زانێت و ئه‌مه شتێك نييه كه‌س بتوانێت حاشاى لێبكات.