به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و ئه‌سمای هاوسه‌ری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و تا ئێستا دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی سووریا رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سووكی نزیك له نیشانه‌كانی كۆرۆنا كرد، به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌سمای هاوسه‌ری پشكنینی (PCR)ـیان كرد و ئه‌نجامه‌كانیان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستییان باشه و حاڵه‌ته‌كه‌یان جێگیره".
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریادا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌ریه‌ك له به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، كه بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته له كه‌ره‌نتینه بمێننه‌وه.
H.B