وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌شنووسی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ واژوو ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم واژوویان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێشمه‌رگه و په‌ره‌دان به به‌ره‌و پێشبردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رۆژی (9ی ئادار/ مارسی 2021) له‌مه‌راسیمێكدا، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی سه‌ربازی، واژوو له‌سه‌ر ره‌شنووسی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
له‌میانی گفتوگۆكانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل هۆلگه‌ر كونكل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدرال له هه‌رێم و كارتین جاسیشكێ، جێگری كۆنسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، گوتیشی: "شانازی به دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و له رێگه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكه‌شتان كردوون، هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر و پێشه‌وه‌چوون ده‌چێت".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر روونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، وێڕای به‌شداری رابردوویان له پڕۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شق و راهێنانه‌كان، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه نوێیانه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌زاره‌ت فراوانتر و ئاراسته‌كان گه‌شه‌سه‌ندووتر بكه‌ن.
له‌كاتی واژووكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه، وه‌زیری پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند، پێكه‌وه هاوبه‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری یه‌كترین له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان، به‌ناوی گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و سووپای وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌ین له بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌تان له‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم و هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و هێزه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هاتنی تیرۆریستانی داعش، رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاویان گێڕاوه له راوه‌دوونان و تێكشكانی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه و هاوكاری و یارمه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
د.ی