فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌واڵێك له‌باره‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ناتۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ زیاده‌یه‌ك له ژماره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له عێراق روویدابێت و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ركی ناتۆ له عێراق ته‌نیا راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازییه.
ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی رایگه‌یاند، "هیچ زیادبوونێك له ژماره‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق رووینه‌داوه و نێرده‌ی ناتۆ له عێراق ژماره‌یان 500 كه‌سه و به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییانه كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن".
خه‌فاجی گوتی: هێزه‌كانی ناتۆ له وڵات، هێزێكی جه‌نگاوه‌ری نییه، به‌ڵكو نێرده‌یه‌كی راهێنانه و بۆ مه‌به‌ستی مه‌شقدان و ئاماده‌كردنی كادیرانی راهێنه‌ر له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كان به ته‌واوی جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه لێره‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نێرده‌ی ناتۆ له بواره‌كانی هێرشی ئاسمانی و هه‌واڵگری پشتیوانی هێزه‌كانمان ده‌كات".
H.B