كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ورده‌كاری رێكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كلیمێنس سمتنێر، کونسوڵی گشتیی ئەلمانیا له هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌وان هەوڵ ده‌ده‌ن له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌بواری چاكسازیدا، هاوكات له‌باره‌ی رێككه‌وتنی له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه 10 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویان دابینكردنی ته‌واوی پێداویستیه پزیشكییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه و خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه.
له‌وباره‌یه‌وه کونسوڵی گشتیی ئەلمانیا گوتی: "ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆكراوە، 10 پرۆژە لەخۆدەگرێت، لەوانە دابینكرنی پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە و پێشكەشكردنی بەرنامەی پەروەردەیی سەربازی، بەتایبەت بۆ پێشمەرگە دێرینەكان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا ئێمە لە قۆناغێكی جیاوازداین و رۆڵمان ھەیە لە پرۆسەی چاكسازی حكومەتی ھەرێمدا لەنێو ھێزی پێشمەرگە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا پرۆسەی راھێنان و مەشقپێكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە وەستاوه، بەڵام لەرووی كارگێڕییەوە ھاوكارییان دەكەین لە سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئەڵمانیا یەكێكە لە ھاوبەشە گرنگەكان لە پێشخستنی ھەرێمی كوردستان و بەردەوام ھاوكاری حكومەتی كردووە، لە پشكەشكردنی ھاوكارییەكان بۆ ئاوارەكان و سوپاسی حكومەتی ھەرێمیش دەكەین، كە باوەشی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەر و ئاوارە كردۆتەوە".
باسی ئه‌وه‌شیكرد، "ھانی كۆمپانیای ئەڵمانیمان داوە بێنە ھەرێم و وەبەرھێنان بكەن".
H.B