ئارتێتا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

میکێل ئارتێتا، ناوەڕاستکاری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.

ئارتێتای ٣٤ ساڵان ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند، کە  لەگەڵ ئارسێناڵ لە بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا دوایین یاریی کاروانی وەرزشی خۆی ئەنجام دا و گەنەرز بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەو یاریزانە ئیسپانییە رایگەیاند رێژەی بەردەوامبوونی لە یاریکردن سەدا یەکە و ئەستەمە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوز، کە ئەم وەرزە لەگەڵ ئارسێناڵ بەهۆی پێکانەوە زۆرتر لە ژووری پزیشکانی یانەکەی بوو.

ئارتێتا بۆ وەرگرتنی ئەرکی یاریدەدەری راهێنەرایەتی یانەکانی ئارسێناڵ و تۆتێنهام هۆتسپێرس و مانچێستەر سیتی بەربژێرە، بەڵام هێشتا داهاتووی ئەو یاریزانەی پێشووی ئێڤەرتۆن روون نییە.