لە کۆی (80) هەزار کۆمپانیای تۆمارکراو لە عێراق (20) هەزاریان کاردەکەن

کۆمپانیا وەهمییەکان گوشاریان خستووەتە سەر کەرتی تایبەت
نزیكەی (480) ھەزار ناوی تۆماركراوی بازرگانی له‌ به‌غدا هه‌یه‌
نزیكەی (480) ھەزار ناوی تۆماركراوی بازرگانی له‌ به‌غدا هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە عێراق (80) ھەزار كۆمپانیا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان وەھمین، ئەوەش فشارێكی گەورەی خستووەتە سەر كەرتی تایبەت.

فیراس حەمدانی، سەرۆكی ژووری بازرگانی بەغدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی به‌وه‌ كرد، لە كۆی (80) ھەزار كۆمپانیای وەھمی لە عێراق، تەنیا (20) ھەزار كۆمپانیای بازرگانی كاركەر ھەیە ،كە لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان و ژووری بازرگانی بەغدا و یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق تۆماركراون.

حەمدانی راشیگەیاند، ئەو دۆخە قورساییەكی گەورەی خستووەتە سەر كەرتی تایبەت و حكومەتی عێراق، بۆیە داوا دەكرێت یاساكان رێكبخرێنەوە و سیاسەتێكی نوێ بەردەستبێت، بەمەبەستی كەمكردنەوەی ناوە بازرگانییەكان لە وڵاتەكە، بەوپێیەی كە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە نزیكەی (480) ھەزار ناوی تۆماركراوی بازرگانی.

د.ی