زێباری به‌ڵێنی قه‌رزێكی 6 ملیاری دۆلاری وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
له دوا گفتوگۆكانی نێوان هۆشیار زیباری وه‌زیری دارایی عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵێن دراوه 6 ملیار دۆلار قه‌رز بدرێته عێراق.
له گفتوگۆكانی نێوان عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوه‌چوون به دیهاتوون و له‌و 16 ملیار دۆلاره‌ی كه عێراق داوایكردوه، بریاردراوه 6 ملیار دۆلار بدرێته عێراق.
سندوقی نه‌ختینه‌ی نیوده‌وڵه‌تی چه‌ندین مه‌رجی بۆ عێراق داناوه بۆ پێدانی ئه‌و قه‌رزه كه گرنگترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانیه‌تی.
عه‌لی ئه‌لعه‌لاق سه‌رۆكی به‌نكی ناوه‌ندی عێراقیش ئه‌وه‌ی ئاشكرایكرد، ئه‌وان چاوه‌رێ ده‌كه‌ن سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 10 ملیار دۆلار و گروپی وڵاتانی 7ی پیشه‌سازیش 5 ملیار دۆلاری دیكه قه‌رز بەعێراق دەدەن.