هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌فته‌یه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی هێرشێكی "تیرۆریستی" بوونه‌ته‌وه و توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئاژانسی بلومێرگ بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه، كه كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتیه ئیسرائیلییه‌كه له كه‌نداوی عومان.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی نیمچه فه‌رمی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌شتییه‌كی ئێرانی به ناوی "شه‌هر كورد"، له ئاوی نێوده‌ڵه‌تی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رووبه‌ڕووی هێرشێكی بووه‌ته‌وه و بۆمبێكی چێنراوی پێدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له رووی ماددییه‌وه كه‌شتییه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، ئاژانسه‌كه هێرشه‌كه‌ی به "تیرۆریستی" ناوبرد و داوای لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه كراوه.
ئاژانسی ته‌سنیم، له زاری گوته‌بێژی هێڵی بارهه‌ڵگری ئێران گواستییه‌وه، تیمی سه‌ر كه‌شتییه‌كه توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و كه‌سیشیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بریندار نه‌بوون.
به‌پێی ئاژانسی بلومێرگ، ئێران و ئیسرائیل كه‌شتییه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له كه‌نداوی عومان كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی هێرشی كراوه سه‌ر و ئێرانی به‌و هێرشه تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی