ئه‌م بۆنانه ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆره گالینا كۆلۆسۆڤا، پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركردن به بۆن رایگه‌یاند، هه‌ندێك بۆنی دیاریكراو هه‌ن، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاره‌زووی خواردن هه‌یه و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بیر له خواردن نه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه بۆ رادیۆی "سپۆتنیك" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك بۆنی دیاریكراو هه‌یه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ی و ئاره‌زووی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته بۆنی زه‌یتی سرووشتی به‌كاربهێنرێت نه‌وه‌ك زه‌یتی ده‌ستكرد.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌ز به خواردنی شیرینی بكات؛ پێویسته دارچین به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خواردنێكی چه‌ور بخوات؛ پێویسته خواردنه مزره‌مه‌نییه‌كان بخوات، وه‌ك سندی، پرته‌قاڵ و لیمۆ، كه ئاره‌زووی خواردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌موو به‌هاراته سه‌وزه‌كان، وه‌ك رۆزماری، زه‌عته‌ر، هێل و هی دیكه‌ش ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كه‌ن.
كۆلۆسۆڤا چۆنیه‌تی هه‌ڵمژینی زه‌یتی بۆنداری سرووشتی روونكرده‌وه، "پێویسته (5) دڵۆپ بۆ هه‌ر (10-15) مه‌تری چوارگۆشه به ئامێری پڕژاندن بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌ست نه‌بوو، ده‌توانرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، بۆنه‌كه هه‌ر له قوتوو‌دا هه‌ڵبمژرێت".
روونیشكرده‌وه، به‌كارهێنانی زه‌یتی بۆندار ته‌نیا یه‌ك جار ئه‌نجامی نابێت، وا باشتره هه‌ڵمژینی بۆنه‌كه، رۆژانه بێت و بۆچه‌ند جارێك ئه‌م كرداره دووباره بكرێته‌وه، پێوسته بۆ ماوه‌ی (2-3) هه‌فته‌ش به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی