خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان له بابل داخست
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌رانی پارێزگای بابل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ناوچه‌ی ئیسكان له حلله و نووسینگه‌كه‌یان داخست.
وه‌ك ئاشكرایانكرد، ئه‌و په‌لاماره‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی ئه‌وه بووه، كه نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه له په‌رله‌مان پشتیوانی‌یان له داواكاری خۆپیشانده‌ران نه‌كردووه بۆ له‌كارلادانی حه‌سه‌ن مه‌ندیل، پارێزگاری ئه‌و شاره له پۆسته‌كه‌ی.
به‌گوته‌ی خۆپیشانده‌ران، "ئه‌وان له‌سه‌ر داخستنی نووسینگه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری داواكارییه‌كانیان ناكرێت بۆ گۆڕینی حكومه‌تی خۆجێیی".
جێگای ئاماژه‌یه، "خۆپیشانده‌رانی بابل داوای گۆڕینی حكومه‌تی خۆجێیی، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، ره‌خساندنی هه‌لی كار و كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن".
H.B