وەزارەتی کار چەند هەلێکی کار رادەگەیەنێت

هەر کەسێک خوازیارە دەتوانێت داوا پێشکەش بکات
لۆگۆی وەزارەتی کار
لۆگۆی وەزارەتی کار

K24- هەولێر:

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنێت و داوا لەو کەسانە دەکات کە داوا پێشکەش دەکەن، لە رێگای پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین، داواکانیان پێشکەش بکەن.

وەزارەتەکە پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری - ژمێریاری)  بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر - سلێمانی - دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتەکە: "پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021''.

  لە رێگای ئەم لینکە دەتوانن داوا پێشکەش بکەن.