تاران: له هێرشی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیله
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، له باره‌ی هێرشی كه‌شتیه ئێرانییه‌كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیله.
خه‌تیبزاده گوتی: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان له‌به‌رده‌سته؛ ئه‌گه‌ر دڵنیاببینه‌وه كێ له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌یه".
گوتیشی: "ئیسرائیل په‌ره به گرژییه ئه‌منییه‌كان ده‌دات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ره‌فتاره دوژمنكارییه‌كه‌شی نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه به‌رپرسه له هێرشی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه".
ده‌زگای ده‌ریاوانی ئێرانی پێشتر رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو كه‌شتییه‌كی بازرگانیی كۆماری ئیسلامی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی هێرشێكی "تیرۆریستی" بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی نیمچه فه‌رمی ئێرانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌شتییه‌كی ئێرانی به ناوی "شه‌هر كورد"، له ئاوی نێوده‌ڵه‌تی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رووبه‌ڕووی هێرشێكی بووه‌ته‌وه و بۆمبێكی چێنراوی پێدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له رووی ماددییه‌وه كه‌شتییه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی