بی بی سی: سایکس-پیکۆ رێککەوتنێکی ھەڵە و شووم بوو

بی بی سی دەپرسێ ئێستا ھەموو نەتەوەکانی ناوچەکە لەوە گەیشتوون کە ھۆکاری سەرەکی شەر و کێشە و ناکۆکیی و ماڵ وێرانیان سایکس پیکۆیە، ئایا دوای ١٠٠ ساڵ لە شەر و ململانێ کاتی ئەوە نەھاتووە ئەم کێشە چارەسەر بکرێت؟
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/27ccb4ee-5db9-4338-9563-3c9f4d728544/Sykes-Picot%20BBC%20Kurds.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای 100 ساڵ لە رێککەوتنامەی سایکس-پیکۆ بی بی سی کەناڵی فەرمی بەریتانیا رێککەوتنامەکە بە کارێکی ھەڵە و شووم دەزانێت و دەڵێت: "سایکس-پیکۆ سەرچاوەی نەھامەتییەکانی گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەراستە".

بی بی سی ئاماژە بە چاوپێکەوتنێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات کە رایگەیاندوە سایکس-پیکۆ کۆتاییھات و دەبێ نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچەکە دابرێژێتەوە.

سایکس-پیکۆ: ئەو رێککەوتنامەی ١٠٠ ساڵ کێشە و شەر و ململانێی بەدوای خۆیدا ھێنا.

ئەمە ناونیشانی بابەتی بی بی سی نیورزی بەریتانیە لە دوای ١٠٠ لە واژوو کردنی رێککەوتنامەی سایکس-پیکۆ. وتنی ئەم راستیە لەکاتێکدایە کە مارک سایکس بەریتانی بوو بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە و داننان بەوی رێککەوتنامەکە شووم بووە لەلایەن کەناڵی فەرمی بەریتانیاوە دەروازە و دەرفەتێکی گرنگە بۆ کورد.

بی بی سی ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ ھاتنی داعش، و تێکچوونی سنوورەکانی سیایکس بیکۆ کوردەکانی باشوور و رۆژئاوا بە رووبەروبوونەوە و تێکشکاندنی داعش بوونە باشترین و ئازاترین ھاوپەیمانی رۆژئاوا. بی بی سی ئاماژە بە چاوپێکەوتنێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات لەگەڵ کەناڵی بی بی سی کە وتبووی "سایکس پیکۆ کۆتاییھات، دەبێ فۆرمولەیەکی نوێ بۆ ناوچەکە دابرێژرێتەوە و زۆر گەشبینم بەوەی کورد دەگات بە ئاواتی ١٠٠دان ساڵەی خۆی کە سەربەخۆییە".

بی بی سی ئاشکرایدەکات بەریتانیا بەمەرجی دژایەتیکردنی ئیمپراتۆری عوسمانی ئەم رێکەوتنەی لە ناوچەکەدا راگەیاند، لەگەڵ راگەیاندنیدا ململانێکان لە ناوچەکەدا سەریانھەڵدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی دوای تێپەرینی ماوەیەك بەسەر رێککەوتنکەدا لەرێگەی ئیدوارد ھاوس راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەو کاتەی سەرۆکی ئەمریکا کە ئەو ھات وودرۆو وێڵسن بوو سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی سایکس پیکۆ ئاگادار کراوەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا بە رێککەوتنەکە رازی نەبووە و وتویەتی "رێککەوتنێکی زۆر خراپە و لەداھاتوودا ئەو ناوچەیە دەبێتە مەیدانی شەر و ململانێ و ناکۆکی."

بی بی سی دەپرسێ ئێستا ھەموو نەتەوەکانی ناوچەکە لەوە گەیشتوون کە ھۆکاری سەرەکی شەر و کێشە و ناکۆکیی و ماڵ وێرانیان سایکس پیکۆیە،  ئایا دوای ١٠٠ ساڵ لە شەر و ململانێ کاتی ئەوە نەھاتووە ئەم کێشە چارەسەر بکرێت؟