سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەرسامی خۆی بە سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (16ی ئادار/ مارسی 2021) له‌ سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی لە "سوزوكی كوتارو" باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەرسامی خۆی بە سەقامگیری و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، كە ئەو سەقامگیرییەی هەرێمی كوردستان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی رێكخراو و كۆمپانیا ژاپۆنییەكان بتوانن بە باشی و بێ گیروگرفت لە كوردستان كار و چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن.

كوتارو، جەختیشی لەوە كردەوە، كە وڵاتەكەی خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدات لە بوارە جیاجیاكان بە تایبەت بواری كشتوكاڵ و كارەبا.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی ژاپۆنی كرد، بۆ ئەو یارمەتییانەی پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خواست.

پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە هەردوولا جەختیان لە دیالۆگ و رێكاری ئاشتییانە بۆ چارەسەركردنی قەیران و كێشەكان كردەوە.